×

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگاری تاران دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/5/22، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی پارێزگاری هەولێر و بە یاوەری پارێزگارانی (سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە) هەروەها کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی (سلێمانی و دهۆك) و پارێزگاری کوردستان و پارێزگاری کرماشان و فەرامەرز سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و کونسوڵی یەکەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، سەردانی پارێزگای تارانیان کرد، لە لایەن محەممەد سادق معتەمەدیان پارێزگاری تاران، لە دیوانی پارێزگای تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێک گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگی زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانیی و کولتورییەکان کرا، جەخت لە کارکردنی پێکەوەیی کرایەوە.

بابەتێکی پەیوەندیدار