لە چوارچێوەی بەرنامەی (زەکاتی زانستی)ـى زانکۆی جیهان، بۆ کردنەوەی خول لە بواری جیا جیا بە تایبەت لە بوارەکانی زمانەوانی و پیشەیی، بۆ بازرگانان و ئەندامانی ژوور، ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/5/21، مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، حاجی ئیبراهیم گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، عومەر خدر، بەڕێوبەری پەیوەندیەکان و د. عەبدولواحید تەها، بەڕێوبەری لێکۆڵینەوە و کاروباری رێکخراوەکان لە ژوور، پێشوازیان کرد لە ژمارەیەك مامۆستایانی زانکۆی جیهان.
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر کردنەوەی خولی راهێنان لە بواری جیا جیا بە تایبەت لە بوارەکانی زمانەوانی و پیشەیی بە هەماهەنگی لەگەڵ ژوور بۆ بازرگانان و ئەندامانی ژوور، بۆ ئەم مەبەستە وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا یادداشتنامەیەك لە نێوان هەردوولا واژوو بکرێت.