×

جێگری سەرۆکی ژوور، پێشوازی لە نوێنەرانی رێکخراوی جایکای ژاپۆنی لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشممە، 2025/5/20 مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی کرد لە نوێنەرانی رێکخراوی جایکای ژاپۆنی لە عێراق.
لە دانیشتنێکدا شاندی میوان باسیان لە دواین کاروچالاکیەکانی خۆیان کرد کە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیان داوە، هەروەها بەرنامەی داهاتوویان دەربارەی ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەك خستەروو.
لە لایەن خۆیەوە، جێگری سەرۆکی ژوور، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی رێکخراوی ناوبراو کرد، دەستخۆشی لە کاروچالاکیەکانیان کرد کە خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش بە خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە، ئامادەیی ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو پاڵپشتی و هەماهەنگیەك بۆیان.
هەر لەم دانیشتنە گفتوگۆ کرا لەسەر چەند پڕۆژەیەك بە هاوبەشی نێوان هەردوولا.

بابەتێکی پەیوەندیدار