ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/5/20، بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتگوزار، د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، حاجی ئیبراهیم گەردی، حاجی فەیسەڵ گەردی و سالار سەڵاح خۆشناو، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان، بە بەشداری ژمارەیەك لە کارگە و کۆمپانیاکانی ناوخۆ و دەرەوە، پازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بنیاتنان (بیناسازی، کارەبا و وزە) کرایەوە و بۆ ماوەی 4 رۆژیش بەردەوام دەبێت.