×

وۆرکشۆپێك دەربارەی هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان سازکرا

ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/5/20، بە ئامادەبوونی شیرین یەحیا خەلیل و کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و د. سەڵاحەددین ئەحمەد، راوێژکار لە ژوور و بە بەشداری وەبەرهێنەران، یاساناسان و پسپۆڕان، دەستەی وەبەرهێنان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی، وۆرکشۆپێكيان دەربارەی هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 4 ساڵی 2006ی وەبەرهێنان لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر سازکرد.
لە وۆرکشۆپەکەدا چەندین پێشنیار و سەرنج خرانەروو و گفتوگۆیان لەسەر کرا، بە ئامانجی باشترکردنی چەند بڕگەیەك لە یاساکە کە لە بەرژەوەندی گشت لایەك بێت.

بابەتێکی پەیوەندیدار