ەمڕۆ سێشەممە 2025/5/20، بە ئامادەبوونی پارێزگارانی شارەکانی( هەولێر، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە) و پارێزگارانی شارەکانی (کوردستان، کرمانشا، ئازربایجانی ڕۆژئاوا) و نوێنەری ویلایەتی فقهی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئابووری و سەرۆکی لیژنەی کاروباری پارێزگاکان لە پەرلەمانی ئێران، سێەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی، پارێزگا هاوسنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و کونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی هەرێم - ئێران و سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی (سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە) و نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی بوون، تێیدا چەندین وتار پێشکەشکرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوولا و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەروەها ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیان بەگرنگ و پێویست زانی بۆ هەردوولا و پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن و کاری هاوبەش لە پێناو پێشخستن و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا و بە هێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی له دەروازەی سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران کردەوە و، هیواشیان خواست بە هاوکاری و هەماهەنگی یەکتر، لێکتێگەیشتنی زیاتر و دانانى ڕێو شوێن و میکانیزمى پێویست، پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بدرێت.
هەر لەم کۆبوونەوەیە چەندین وتار لە لایەن بەرپرسانی ئامادەبووی هەردوولا پێشکەشکران.