ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/2/4، پۆلێك لە قوتابیان و مامۆستایانی بەشی کارگێڕی و یاسایی پەیمانگای ئایندە بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی زانستی و خوێندنی وانەکەیان بە شێوەی کرداری، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کرد لە لایەن کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژوور، رەشید مستەفا میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و هێمن فاروق نانەکەلی، بەڕێوبەری گشتی ژوور پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگری سەرۆکی ژوور، وتاری بەخێرهێنانی پێشکەشکرد، بە شێوەیەکی گشتی تیشکی خستەسەر کار و چالاکی و ئەرکەکان و سیستەمی بەڕێوەبردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.
پاشان لە لایەن بەرپرسی بەشەکانی ژوور بە جیا، قوتابیانی پەیمانگە لە نزیکەوە ئاشنا کران بە کارەکانی بەشەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.