ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/2/2، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی رەشید مستەفا میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و عومەر خدر، بەڕێوبەری بەشی پەیوەندیەکان لە ژوور، پێشوازیان کرد لە شاندێکی پەیوەندی بانکەکانی تایبەتی عێراقی، بە سەرۆکایەتی شێروان ئەنوەر مستەفا.
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەنجامدانی وۆرکشۆپێك لە بارەگای ژوور، دەربارەی کاراکردنی رۆڵی کەرتی بانکی لە پڕۆگرامی گەشەپێدان، بە هاوبەشی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و پەیوەندی بانکەکانی تایبەتی عێراقی.
لە لایەن خۆیەوە کامەران سەڵاح باجگر، ئامادەیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەك بۆ سازدانی ئەم وۆرکشۆپە.