ژوور پێشوازی لە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/1/29، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە هێمن هەورامی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە دانیشتنێکدا، هێمن هەورامی، پیرۆزبایی لە سەرۆك، جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، پاڵپشتی خۆی بۆیان دووپات کردەوە، جەختی لە بەرەوپێشچوونی زیاتری کار و چالاکیەکان کردەوە لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری چینی بازرگانان، خاوەنکاران و پیشەوەران بە ئامانجی بەرەپێشبردنی کەرتی تایبەت.
لە لایەن خۆیەوە، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور، سوپاسی جەنابیانی کرد بۆ ئەم سەردانە و پاڵپشتیەکانی بۆیان، هەروەها باسی لە کارو چالاکیەکانی ژوور کرد، رایگەیاند؛ کە بە هەموو توانایەکیانەوە هەوڵی خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری کەرتی تایبەت دەدەن لە شاری هەولێر بە تایبەتی و هەرێمی کوردستان بە گشتی.