×

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی سەرۆکی یەکێتی پیشەسازانی عێراق دەکات

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی سەرۆکی یەکێتی پیشەسازانی عێراق دەکات
لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکی ژوور بۆ شاری بەغدا و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی خولی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/1/27، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری تاهیر عزەددین، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و ئازاد ئەحمەد، بەڕێوبەری پەیوەندیەکانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، سەردانی یەکێتی پیشەسازانی عێراقیان کرد و لە لایەن عادل عگاب سەرۆکی ئەم یەکێتیە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە دەستپێکی دانیشتنەکە، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور پیرۆزبایی لە عادل عگاب، سەرۆکی یەکێتی پیشەسازانی عێراق کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی ئەم یەکێتیە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
پاشان گفتوگۆ کرا لەسەر هەوڵە بەردەوامەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی کارخانە و کارگەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها پرسی سوودمەندبوونی پیشەسازانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە ماف و ئیمتیازاتەکانی حکومەتی ناوەند، خرانە بەرباس.

بابەتێکی پەیوەندیدار