×

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پارکی زانستی سەر بە ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان لە هەولێر دانا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/10/15، رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پارکی زانست Science Parkی سەر بە ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان KII لە هەولێر دانا.
لە گوتارێكدا كە لە رێوڕەسمەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت هیوای خواست پاركەكە ببێتە ناوەندێكی گرنگی زانستی و ئەكادیمی بۆ كۆكردنەوەی داهێنەران و بەهرەمەندان و پسپۆڕان.
ئەوەشی خستە ڕوو كە ئێمە دەمانەوێ كوردستان ببێتە ئەو شوێنەی كە گەنجەكانمان هەر لێرە بتوانن بیرۆكەكانی خۆیان بكەن بە پرۆژە، ئەمەش ئەو بەڵێنەیە كە پێشتریش بە گەنجەكانمان داوە و ئێستا دەبێتە حەقیقەت.
شایانی باسە لە رێوڕەسمەکەدا، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و خاوەنکاران ئامادەبوون.

بابەتێکی پەیوەندیدار