ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/10/15، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، د.زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان، شيرين یەحیا خەلیل، حاجی فەیسەڵ گەردی و کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و هێمن فاروق نانەکەلی، بەڕێوبەری گشتی ژوور و بەرپرسانی دیکەی ئیداری و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ئەمنیەکانی شاری هەولێر، لە پارکی شار لە شاری هەولێر، "کەمپینی گوێگرتن لە داواکاریەکانی خەڵك و کاسبکاران" کە لەلایەن لقی2ـی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە تایبەت بە گوێگرتن لە خواست و داواكاری و چارەسەری کێشە و گرفتی دوکاندار و کاسبکارانی نێو بازاڕی سەنتەری شاری هەولێر ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو.
لە كەمپینەكەدا، دوای گوێگرتن لە خواست و داواکاری کاسبکار و دوكاندارانی بازاڕ و وەرگرتنی ڕا و سەرنج و تێبینیەکانیان، لە پێناو باشترکرنی خزمەتگوزارییەکان و پێشکەشکردنی ئاسانکاری و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لە بار بۆ کار و کەسابەتیان، لە لایەن ئامادەبووانەوە، دڵنیاییان پێدرا کە ئەوەی لە توانایان دابێت درێخی ناکەن و هەوڵی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری دەدەن و گشت کێشە و گرفتەکان چارەسەر بکرێن.
لە کەمپینەکەدا، دوكاندار، كاسبكار و خاوەنکاران، زۆر سوپاسی ئامادەبووانیان كرد بۆ بە دەنگەوە هاتنیان و گوێگرتن لە خواست و داواکانیان و چارەسەرکردنی پێداویستی و کەم و کوڕیەکانیان.