ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/10/16، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی هەریەك لە خەلیل گۆران و حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و سەردار سەمەد ماجدی و نیاز حاجی یوسف، ئەندامانی یەدەگی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و کامەران ئیبراهیم، سداد مستەفا و ئیبراهیم کەمال، بازرگان و خاوەنکار، سەردانی پڕۆژەی پاڤیلۆن - بای رامسیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن بەڕێوبەر و ستافی ئەم پڕۆژەیە پێشوازیان لێکرا.
شاندی ژوور، لەم سەردانە گشت بەشەکانی ئەم پڕۆژەیان بەسەر کردەوە، وێڕای دەستخۆشی بۆیان، ئەم پڕۆژەیان بە یەکێك لە پڕۆژە سەرکەوتووەکانی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان وەسف کرد و بە هۆکارێکی پێشکەوتنی کەرتی گەشتوگوزار و خانووبەرە وەسفیان کرد.