ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/9/17، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە سەرۆکایەتی بەرپرسی بەشی ئابووری کونسوڵگەری ناوبراو کرد.
لە دانیشتنێکدا کە هەریەك لە خەلیل گۆران و کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون، رەوشی بازرگانی و جوڵەی ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان باسی لێوە کرا.
لەم دانیشتنەدا بەرپرسی بەشی ئابووری کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر تی؛ ژمارەیەکی بەرچاوی کۆمپانیا ئێرانیەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کەرەستەی بیناسازی کە بڕیار وایە لە 23ی ئەم مانگە بکرێتەوە، بەشداردەبن تیایدا، لە هەمان کاتدا لە رۆژی دووەمی بەشداریکردنیان دیدارێکی B2B لەگەڵ کۆمپانیا کوردستانیەکان ئەنجام دەدەن.
لە بەرامبەردا، سەرۆکی ژوور وێڕای دەستخۆشی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ئامادەیی ژووریشی نیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بۆ رێکخستنی ئەم دیدارە.