×

هەماهەنگی زیاتری نێوان ژوورەکانی بازرگانی و وەزارەتی بازرگانی دەکرێت

بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی زیاتر کردنی هەماهەنگیەکانی نێوان ژوورەکانی بازرگانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها تاوتوێ کردنی هەردوو بابەتی پێناسی ژووری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و مۆڵەتەکانی هاوردە و هەناردەکردن، ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/9/14، بە ئامادەبوونی د. محەممەد شەهاب، سەرپەرشتیاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی با زرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك، تاهیر عیزەددین، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە، ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، د. سەڵاحەددین ئەحمەد راوێژکاری ژوور و شڤان عەبدولرەحمان، ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان نوێنەری لایەنی پەیوەندیدار بە رێکخستنی پێشانگاکان، کۆبوونەوەیەك لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سازکرا.

بابەتێکی پەیوەندیدار