ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28/7/2025، له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، ره‌زا ره‌حمانى، پارێزگارى ئازه‌ربێجانى رۆژئاوا، كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر، جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، فرامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى گشتى كۆمارى ئيسلامى ئێران له هه‌ولێر، ئه‌حمه‌د رێكانى، سه‌رۆكى يه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان، سامان عاره‌ب، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر، كه‌مال حوسێن پور، نوێنه‌رى شاره‌كانى سه‌رده‌شت، خانێ، شنۆ و نه‌غه‌ده، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌ميد، قائيمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر، كارزان عه‌بدولهادى، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و سه‌رۆكانى لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى به‌ڵێنده‌ران و هاورده و ناردنكاران و چه‌ندين به‌ڕێوبه‌رى گشتى و كاربه‌ده‌ستانى حكومى له كۆمارى ئيسلامى ئێران و هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سازكرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه، كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر، جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، وتارى به‌خێرهێنانى پێشكه‌ش كرد، له وته‌كه‌يدا جه‌ختى له په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌نديه‌كانى نێوان كۆمارى ئيسلامى ئێران و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، وتى: هه‌بوونى چه‌ندين فاكته‌ر واى كردووه كه په‌يوه‌نديه‌كان به‌هێز بن، زياتر له 200 كۆمپانياى كۆمارى ئيسلامى ئێران له شارى هه‌ولێرن، 4 مليار دۆلار قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى نێوان كوردستان و ئێرانه و هانى وه‌به‌رهێنه‌رانى پارێزگاى ئازه‌ربێجانى رۆژئاوا ده‌ده‌ين كه وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له سێكته‌ره جياوازه‌كان.
جێگرى سه‌رۆكى ژوور هيواى خواست هاتنى ئه‌م شانده گڕ و تينێكى زياتر بخاته نێو په‌يوه‌نديه‌كانى هه‌ردوولا.
پاشان هه‌ريه‌ك له ئه‌حمه‌د رێكانى، سه‌رۆكى يه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان، شێرزاد بوڕهان، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان، ره‌سول حاجى عومه‌ر، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى هاورده و ناردنكارانى كوردستان و ياسين مه‌حمود، سه‌رۆكى لقى سلێمانى يه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌ران و فرامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى گشتى كۆمارى ئيسلامى ئێران وته‌ى خۆيان پێشكه‌شكرد، له وته‌كانيان پشتگيرى، هاوكار و هه‌ماهه‌ننگى خۆيان بۆ پێشخستنى زياترى په‌يوه‌نديه بازرگانيه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
ره‌زا ره‌حمانى، پارێزگارى ئازه‌ربێجانى رۆژئاوا، سوپاسى كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ زه‌مينه‌سازى زياره‌تكارانى ئێران به گه‌شه‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندى نێوان هه‌ردوولاى وه‌سف كرد له گشت بواره‌كان.
پارێزگارى ئازه‌ربێجانى رۆژئاوا وتى: بوونى كه‌لتورى هاوبه‌ش و ئاينى هاوبه‌ش هه‌نگاو ده‌نێين بۆ كارى هاوبه‌شى زياتر و هه‌رێمى كوردستان به هاوبه‌شێكى راسته‌قينه‌ى خۆمان ده‌زانين.
ره‌زا ره‌حمانى، وتيشى: پشتيوان و هاوكارى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان ده‌كه‌ين بۆ وه‌به‌رهێنان كردن له شاره‌كه‌مان، بۆ زياتر كردنى په‌يوه‌نديه بازرگانيه‌كان هه‌وڵى دروستكردنى لێژنه‌يه‌كى هاوبه‌ش له نێوان ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و ئازه‌ربێجانى رۆژئاوا.
دواتر ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد، رايگه‌ياند، ئێستا په‌يوه‌نديه‌كانى هه‌ردوولا له ئاستێكى زۆر باش دان هه‌وڵى به‌ره‌و پێشبردنى زياتريش ده‌ده‌ين.
پارێزگارى هه‌ولێر، وتى: كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى پارێزگاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاره سنووريه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران به‌ڵگه‌يه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ به‌هێزى و په‌يوه‌نديه‌كانى هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها پێشوازى سه‌رۆك بارزانى و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌م شانده و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى مه‌ڕاسيمى چوونى زياره‌تكرانى كۆمارى ئيسلامى ئێران به باش‌ترين شێوه بۆيان، پته‌وى په‌يوه‌نديه‌كانى هه‌ردوولا نيشان ده‌دات.
پارێزگارى هه‌ولێر سوپاسى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێرى كرد كه هه‌ميشه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بووه له پێشخستنى په‌يوه‌نديه بازرگانيه‌كان له‌گه‌ڵ گشت وڵاتان به تايبه‌تى كۆمارى ئيسلامى ئێران.