ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/7/15، کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی سالار سەڵاح خۆشناو، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە د. ئەحمەد جەلال، کونسوڵی فەخری کۆماری سۆشیالیستی دیموکراتی سریلانکا و شانۆی یاوەری.
دوای بەخێرهێنان، تیشك خرایە سەر پتەوکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکانی نێوان سریلانکا و هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی و گەشتوگوزار.
لە دانیشتنەکە بڕیاردرا لە داهاتوویەکی نزیکدا بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵگەری فەخری سریلانکا لە هەولێر، شاندێکی بازرگانی رێکبخرێت بۆ سەردانیکردنی وڵاتی سریلانکا بە ئامانجی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیەکان.