ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16/7/2025، كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر و مه‌عروف عه‌زيزخان هه‌ركى جێگرانى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى حاجى ئيسماعيل سورچى، ئيبراهيم محه‌ممه‌د ئاغا و كامه‌ران محه‌ممه‌د ساڵح ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، پێشوازيان كرد له شان ئيسماعيل، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كارى كه‌نه‌دا – كوردستان و شاندى ياوه‌رى.
له دانيشتنێكدا كه هه‌ريه‌ك له شێرزاد بوڕهان بله، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان و د. سه‌ڵاحه‌ددين ئه‌حمه‌د، راوێژكارى ژوور ئاماده‌بوون، دواى به‌خێرهێنان گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر گرنگى واژوو كردنى ياداشتنامه‌ى نێوان ژوور و ئه‌نجومه‌نى ناوبراو.
پاشان ياداشتێكى لێكتێگه‌يشتن له نێوان هه‌ردوولا واژووكرا، ناوه‌ڕۆكى ياداشته‌كه خۆى له چه‌ند بڕگه‌يه‌ك ده‌بينێته‌وه به ئامانجى به‌هێزكردنى هاوكار ئابوورى و بازرگانى له نێوان كه‌نه‌دا و شارى هه‌ولێر و گۆڕينه‌وه‌ى شاره‌زايى و زانياريه‌كان سه‌باره‌ت به چالاكيه بازرگانيه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان هه‌روه‌ها رێكخستنى كۆنفڕانس، پێشانگا و مه‌كۆ ئابووريه هاوبه‌شه‌كان و پشتگيرى و هاندانى دامه‌زراندنى هاوبه‌شى وه‌به‌رهێنان له نێوان بازگانانى هه‌ردوولا هه‌روه‌ها ئه‌م ياداشته هاوكارى له نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر چه‌ند بوارێكى بنه‌ڕه‌تى ده‌كات.