ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/7/9، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ياوەری حاجی ئیسماعیل سورچی، ئیبراهیم محەممەد ئاغا و کامەران محەممەد ساڵح و راوێژکاری ژوور و ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای هەولێریان کرد و لە لایەن سامان عارەب، بەڕێوبەری گشتی و بەشێك بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی پێشوازیان لێکرا.
لە دانیشتنێکدا هەماهەنگی زیاتر و کارکردنی پێکەوەیی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای هەولێر، بە ئامانجی خزمەتی زیاتر بە کەرتی تایبەت جەختی لەسەر کرایەوە.