×

بە سپۆنسەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە شاری هەولێر، هەڵمەتێك بۆ پاراستنی سامانی ئاو بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/3/23، بە سپۆنسەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، کۆمەڵەی پاراستنی ئاو، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ئاو، لە باغی شار لە شاری هەولێر هەڵسا بە ئەنجامدانی هەڵمەتێك لە ژێر ناونیشانی (نا بۆ بە فیڕۆدانی ئاو).
لەم هەڵمەتەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، حاجی ئیسماعیل سورچی و ئیبراهیم محەممەد گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی ژوورەکان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومی ئامادەبوون.
لە هەڵمەتەکەدا، چەندین وتار دەربارەی گرنگی پاراستنی سامانی ئاو پێشکەشکران، هەروەها لە رێگەی دابەشکردنی چەندین پۆستەری هۆشیاری لە گرنگی ئەم سامانە بە نرخە، بەسەر هاوڵاتیان دابەشکرا.

بابەتێکی پەیوەندیدار