ئێمە وەکو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رێگریمان لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لە بازاڕەکاندا کردووە و بازرگانانمان هان داوە کاڵای باش هاوردە بکەن و هەموو ئاسانکارییەکمان بۆ کۆمپانیا بازرگانییەکان لە شاری هەولێر کردووە.
جێگری سەرۆکی ژوور وتی؛ نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت کە کاری کۆمپانیا بازرگانییەکان لەم مانگە پیرۆزەدا بریتییە لە دابەشکردنی خۆراك بەسەر خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لە هەموو ناوچەکانی هەولێر.
لە لایەکی ترەوە جێگری سەرۆکی ژوور ستایشی پشتگیرییەکانی عەبدولڕەزاق زوهەیری، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراقی کرد بۆ هەموو ژوورە بازرگانییەکان بەتایبەتی ژووری بازرگانی هەولێر.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکەدا، کامەران سەڵاح باجگر سوپاسی دەزگای ناوبراوی کرد بۆ تیشك خستنە سەر کاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.