پیشەسازکارانی شاری ئەستەنبۆڵ بەنیازن کارگە لە شاری هەولێر دابمەزرێنن
ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/1/28، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە سادق ئەیهان جێگری سەرۆکی ژووری پیشەسازی ئەستەنبۆڵ و شاندی یاوەری.
لە دانیشتنێکدا تیشك خرایە سەر هەماهەنگی و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیە بازرگانیەکان و ئاڵۆگۆڕی شاندەکان لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژووری پیشەسازی ئەستەنبۆڵ.
هەر لەم دانیشتنە جێگری سەرۆکی ژووری پیشەسازی ئەستەنبۆڵ وتی؛ پیشەسازکارانی ئەستەنبۆڵ بە نیازن کارگە لە سێکتەرە جیاوازەکان لە شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان دابمەزرێنن، ئێمەش هاتوین بۆ زانینی ئەو سێکتەرانەی کە هەرێمی کوردستان پێویستی پێ یەتی لە دامەزراندنی کارگە.
کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژوو؛ وێڕای دەستخۆشی، پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری بۆیان دووپات کردەوە لە هەموو هاوکاری و ئاسانکاریەك لە دامەزراندنی کارگە، وتی؛ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەرەکان هەیە، بە تایبەت لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵی، بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن و کارگەی پیشەسازی جۆراوجۆر.