×

گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیان کرد لە شاکر حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران لە نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەر

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2024/12/18، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیان کرد لە شاکر حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران لە نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ لەسەر رەوشی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها تیشکیان خستەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیە بازرگانیەکان و وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکان لە هەردوولا.

بابەتێکی پەیوەندیدار