×

کۆبوونەوەی خولی لێژنەی رێکخراوی ئیزدیهارك

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/5/28، بە ئامادەبوونی ئیبراهیم محەممەد ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و د. عەبدوالواحید تەها، بەرپرسی لێکۆڵینەوە و کاروباری رێکخراوەکان لە ژوور و نوێنەرانی دام و دازگاکانی حکومەت پەیوەست بە کەرتی کشتوکاڵی، کۆبوونەوەی خولی لێژنەی رێکخراوی ئیزدیهارك بەڕێوەچوو.
ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵە لە هەرێم، دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکە، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی لە ئەندامانی لێژنەکە کردوو، وێڕای دەستخۆشی، ئامادەیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری نیشاندا بۆ هەموو پاڵپشتی و هاوکاریەك.

بابەتێکی پەیوەندیدار