×

پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی یۆنان و هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/5/26، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی کرد لە شاندێکی سەنتەری کوردی - یۆنانی، بە سەرۆکایەتی نەڤریدیس ئفسسمیوس، سەرۆکی سەنتەری ناوبراو.
لە دانیشتنێکدا کە هەریەك لە حاجی ئیبراهیم گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و د. سەڵاحەددین ئەحمەد، راوێژکار لە ژوور ئامادەبوون، باس لە پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانی و ئابووریەکانی نێوان وڵاتی یۆنان و هەرێمی کوردستان کرا.
لە دانیشتنەکە، تیشك خرایە سەر گرنگیدان بە پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان بە تایبەت لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، هەروەها بەشداری کردنی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی یۆنانی لە ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان و ئاشنا کردنی بازرگانانی هەرێمی کوردستان بە بەرهەمەکانی وڵاتی یۆنان لە رێگەی بەشداری کردنیان لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی هەولێر.
هەر لەم دانیشتنە باس لە سازدانی کۆنفڕانسێکی بازرگانی کرا بە هەماهەنگی هەردوولا و بە بەشداری کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی یۆنان و کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا.

بابەتێکی پەیوەندیدار