ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/5/13، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، حاجی ئیبراهیم گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، کارل کۆرتانیك، کونسوڵی کۆماری چیك لە شاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حکومی و کۆمپانیاکانی وڵاتی چیك، لە هۆتێل رادیسۆن لە شاری هەولێر، رێوڕەسمێك بە بۆنەی رۆژی ئاوی وڵاتی چیك بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا چەندین وتار لە لایەن بەرپرسانی ئامادەبوو پێشکەشکران، جەخت لە گرنگی پاراستنی ئەم سامانە بە نرخە کرایەوە، هەروەها هیوایان خواست ئەم رێوڕەسمە ببێتە هۆی زیاتر پێشخستنی پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتی چیك و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان.
لە رێوەڕەسمەکەدا لە لایەن بەرپرسانەوە باس لە پڕۆژە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، سەبارەت بە پاراستن و گرنگیدان بە سامانی ئاو لە کوردستان.