×

لە رێوڕەسمێك، کۆتایی بە سێیەمین پێشانگای گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (میتێكس2025) هات

شەوی پێنجشەممە 2025/5/8، بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شازەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، شیرین یەحیا خەلیل، حاجی فەیسەڵ گەردی و حاجی ئیبراهیم گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و نوێنەری کۆمپانیا و دامەزراوە بەشداربووەکانی پێشانگا، لە رێوڕەسمێك دا کۆتایی بە سێیەمین پێشانگای گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (میتێكس2025) هێنرا.

بابەتێکی پەیوەندیدار