ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/5/8، لە هۆتێل رادیسۆن لە شاری هەولێر، ژووری بازرگانی و پیشەسازی وان بە هەماهەنگی کونسوڵگەری گشتی تورکیا لە هەولێر بە هاوکاری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە ئامادەبوونی ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، نەجدەت تەکوا، سەرۆکی ژووری بازرگانی وان، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و بازرگانان خاوەنکاران، مەڕاسیمێك تایبەت بە ناساندنی شاری وان بەڕێوەچوو.
لە مەڕاسیمەکەدا چەندین وتار تایبەت بە کەلتوور، مێژوو و جوگرافیا هەروەها شوێنە گەشتیارەکانی شاری وان بۆ میوانان باس کرا، هەروەها تیشك خرایە سەر بەهێزترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شاری وان لە سێکتەرەکان بە گشتی و سێکتەری گەشتوگوزاری بە تایبەتی.
لە میانی وتاری هەریەك لە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی وان، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کرد، بۆ هەماهەنگی و ئاسانکاری و پشتگیریە بەردەوامەکانی بۆیان.