ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/5/6، بە ئامادەبوونی، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، بەشێك لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك لە بازرگانان و پیاوانی کار، لە بەردەم پارکى شاندەر لە شاری هەولێر، لە ژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە بەشداری 110 کۆمپانیا، سێیەمین سێیەمین پیشانگاى بازرگانی و بەرهەمه ناوخۆییهكانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە.
دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پێشانگاکە، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژوور، دەست خۆشى لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانى پیشانگاکە کرد و جەختی لە پەرەپێدانی پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆییەکان کردەوە و پاڵپشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری بۆیان دووپات کردەوە.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 6 رۆژ بەردەوام دەبێت.