×

لە شاری ئەرزروم لە وڵاتی تورکیا، کۆڕبەندی پالادیۆمی ئابووری سازکرا

ئەمڕۆ شەممە، 2025/4/26، لە شاری ئەرزروم لە وڵاتی تورکیا بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، کۆڕبەندی پالادیۆمی ئابووری لە ژێر ناونیشانی ( داهاتوویەکی دادپەروەرانە لە جیهانێکی زیرەکدا، ئابوورییە زیرەکەکان و نایەکسانی جیهانی) سازکرا.
لە کۆڕبەندەکەدا هەریەك لە محەممەد نوری، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا، عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانی تورکیا، رەفعەت حەسارچیکلی ئۆغڵو، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان و بۆڕسەی تورکیا، سەرۆکی ژووری بازرگانی قوبڕس و سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی ژمارەیەك لە شارەکانی تورکیا و ئابووریناسان و بازرگانان ئامادەبوون و وتاریان پێشکەش کرد، هەروەها وتاری سەرۆك کۆماری تورکیاش دەربارەی گرنگی ئەم کۆڕبەندە، پێشکەشکرا.
لەم کۆڕبەندەدا، چۆنیەتی دابەشکردنێکی دادپەروەرانە بۆ سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد لە نێوان وڵاتان و کۆمەڵگاکاندا کاریگەریەکانی لە داهاتوودا و چارەسەرکردنی ئەم کێشانە گفتوگۆی لەسەر کرا.
هەر لە میانی بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕبەندە، جێگری سەرۆکی ژوور چاوی کەوت بە ئامادەبووانی ئەم کۆڕبەندە و بە جیا دیداری لەگەڵیان ئەنجامدا.

بابەتێکی پەیوەندیدار