ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/17، لە باڵاخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە ئامادەبوونی د. محەممەد شەهاب، سەرپەرشتیاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەر و تەواوی فەرمانبەران مەڕاسیمێك بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان بە شکۆدارییەوە بەڕێوەچوو.
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور بەم بۆنەیەوە وتەیەکی پێشکەشکرد، ئەمەش دەقەکەیەتی؛
خوشک و برایان
رۆژی ئاڵاتان پیرۆز
هیوادارم ساڵی داهاتو یادی ئەم رۆژە پیرۆزە بکەینەوە میللەتی کوردستان بە ئاشتییانە گەیشتبێت بە هەموو ئاواتە بەرز و پیرۆزەکانی.
ئاڵا نیشانەو ناسنامەی نەتەوەو هەبوونی گەلانە، ئەمڕۆ هەموو گەل و نەتەوەیەکی خاوەن وڵاتی سەربەخۆ یانیش بێ وڵات خاوەنی ئاڵای تایبەتی خۆیەتی.
78 ساڵ پێش ئەمڕۆ یەکەم جار ئاڵای کوردستان بە فەرمی بە ناوی دەوڵەتی کوردستان لە کۆماری کوردستان لە مەیدانی چوارچرا لە شاری مهاباد و لە سەر بینای شارەوانی بەرزکرایەوە لە لایەن پێشەوای شەهید قازی محمد بە ئامادەبوونی بارزانی نەمر و هەر لەژێر شکۆ و پەرچەمی ئەم ئاڵا پیرۆزە بەرزکرایەوە و هەر لەم ساڵە سەرۆکی خۆشەویستمان و رابەرمان رێزدار مەسعود بارزانی خودای گەورە بەخشی بە میللەتی کوردستان.
دوای روخانی کۆماری کوردستان بە دەستی دوژمنانی کورد ئەم ئاڵایە لە لایەن پێشەوای شەهید قازی محمد رادەستی باوکی روحی میللەتی کورد بارزانی نەمر کرا و هەتا ئەمڕۆش لە شۆڕشەکانی کوردستاندا وەك هێماو سیمبولی نەتەوەی کورد پارێزراوە و بە فەرمی بەکار دێت.
پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا رۆژی 17/12 ی هەموو ساڵێک بە رۆژی ئاڵا دیاربکرێت بۆ ئەوەی نەوەکان و رۆلەکانی ئەم گەلە بەرزیی ئاڵاکەیان لە بیر نەکەن و لە پێناو بەرز هێشتنەوەی تێبکۆشن.
برایان ... خوشکان
لەم رۆژەدا پيرۆزەدا، ژووری بارزگانی و پیشەسازی هەولێر بە شكۆیی یادی رۆژی ئاڵا رادەگرێت. ئەو ئاڵایەی کە چەندین رۆڵەی پێشمەرگە لە ژێر سێبەریدا شەهیدبوون و قوربانیان داوە.
لەم یادەدا، بە پێویستی دەزانین جەخت بکەینەوە لە سەر بەها نیشتمانیەکان لە خاك و ئاڵا و نیشتمان. وەکو هەمیشە ئێمە بە رێزەوە خۆمان بە خزمەتکاری ئەم ئاڵایە و نیشتمانەکەمان دەزانین. ئاڵای کوردستان دروشمی یەکبوون و سەرکەوتنی گەلی کوردستانە، ئێمەش بە دڵنیایەوە بە بەرزی رایدەگرین و دەیپارێزین.
بەرزو شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان
سەربەرزی بۆ شەهیدانی کوردستان و سەروەریان بارزانی نەمرو کاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد
هەر سەربەرز ولە خۆشیدا بن