×

لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سیمینارێك لەسەر پڕۆتۆکۆل و ئەتەکێتی دیپلۆماتیك پێشکەشکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2024/12/22، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگری سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە د. شێرزاد ئازاد سوڵتان، سەرۆکی فەرمانگەی پڕۆتۆکۆلی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دوای بەخێرهێنان لە دانیشتنێکدا تیشك خرایە سەر گرنگی پڕۆتۆکۆل و ئەتەکێتی دیپلۆماتیك لە پێشوازی شاندەکان و سازکردنی کۆنفڕانس و بۆنە ئابووری و گشتیەکان کە لە لایەن ژوورەوە رێکدەخرێت.
بۆ ئەم مەبەستە بە ئامادەبوونی سەرۆك، جێگر و ئەندامان، بەڕێوبەر و کارمەندانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ئەمیندار و بەڕێوبەری پەیوەندیەکان و کارمەندانی راگەیاندنی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، سیمینارێك لەسەر پڕۆتۆکۆل و ئەتەکێتی دیپلۆماتیك لە لایەن د. شێرزاد ئازاد سوڵتان پێشکەشکرا.
لە سیمینارەکەدا، د. شێرزاد بە شێوەیەکی گشتی باسی لە هەموو بنەما و رێکارە پڕۆتۆکۆلیەکان و ئەتەکێتی دیپلۆتیکی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە، وەڵامی گشت پرسیار و تێبینیەکانی ئامادەبووانی دایەوە.

بابەتێکی پەیوەندیدار