گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، میوانی کەناڵی ئاسمانی کوردستان 24 بوو، پرسی کێشەی هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەمەکانی کارگەکانی کوردستان باس کرد هەروەها تیشکی خستە سەر کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی پیشەسازانی عێراق.
وتی؛ بە یەکگرتنی یەکێتی ژوورەکان و یەکێتی پیشەسازان، بەشێکی زۆر لە کێشەکان چارەسەر دەبن و لە داهاتوویەکی نزیکدا رێکەوتنەکە ئەنجام دەدرێت.
none