ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2024/12/19، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی ئیبراهیم محەممەد ئاغا و کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور،
پێشوازیان کرد لە ژمارەیەك لە راهێنەرانی خولەکانی فێرکردن لە بواری دراوی ئەلیکترۆنی.
لە دانیشتنێکدا، گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی خول دەربارەی ئەم بوارە کرا، جێگری سەرۆکی ژوور، ئامادەیی و پاڵپشتی ژووری نیشاندا بۆ هەر لایەنێك لە ئەنجامدان و کردنەوەی خولی جۆراوجۆر بە ئامانجی پێشخستنی توانای گەنجان.