بەشداریکردنی کۆمپانیا و بازرگانانی هەرێمی کوردستان لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی ئەڵمانیا گفتوگۆی لەسەر کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/1/19، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی کرد لە نەسرین خەلیل، نوێنەری فەرمی پڕۆژە مامناوەندیەکانی ئەڵمانیا.
لە دانیشتنێکدا کە هەریەك لە کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژوور و خەلیل عەبۆ گۆران و رەشید مستەفا میرخان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون، گفتوگۆ کرا لەسەر بەشداریکردن و کارئاسانی کردن بۆ کۆمپانیا بازرگانانی هەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنیان لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی ئەڵمانیا بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا.