×

بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی ژوور پێشوازی لە کونسوڵی کاربەڕێکاری ئەرمینیا کرد

بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی
ژوور پێشوازی لە کونسوڵی کاربەڕێکاری ئەرمینیا کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/1/19، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژوور، پێشوازیان کرد لە ئەندارنێك هاروتوینیان کونسوڵی کاربەڕێکاری کونسوڵخانەی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
کونسوڵی کاربەڕێکار بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی و ناساندی سەرۆکی ئەنجومەنی کونسوڵخانەی ئەرمینیا کە یاوەری بوو، ئامانجی سەردانەکەیان بوو بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.
لە دیدارێکدا، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور، ستایشی ئەرك و رۆڵی کونسوڵی کاربەڕێکەری کرد لە برەودان بە پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی ئەرمینیا و هەرێمی کوردستان، دەستخۆشی لە ماندووبوونی جەنابیانی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا رۆڵێکی باڵای هەبووە لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتووی.
لە بەرامبەردا کونسوڵی گشتی کاربەڕێکاری کونسوڵخانەی ئەرمینیا، سوپاس و پێزانینی کونسوڵخانەی ئەرمینیای ئاڕاستەی سەرۆك و جێگران و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کرد، کە لە ماوەی رابردوو دا هەمیشە پاڵپشت و هاوکار و هەماهەنگ بوونە لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانی و ئابووریەکانی نێوان هەردوولا.
هەر لەم دیدارەدا کونسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی کونسوڵخانەی ئەرمینیای بە ئامادەبووان ناساند کە یاوەری بەڕێزیان بوو لە سەردانەکە، دەبێتە شوێنگرەوەی کونسوڵ لە پاش ماڵئاواییکردنی.

بابەتێکی پەیوەندیدار