لە شاری هەولێر
ڤیستیڤاڵی (پێشوازیکردنی زستانە) بەڕێوەچوو
بە سەرپەرشتی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/1/13، لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر ڤیستیڤاڵی (پێشوازیکردنی زستانە) بەڕێوەچوو.
لە ڤیستیڤاڵەکە گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژوور، کامەران محەممەد ساڵح و ئیبراهیم محەممەد گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومی و حزبی، نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی لە هەولێر و سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە ئامادەبوون.