×

بە ئامادەبوونی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکى باڵاى بازرگانى وڵاتی تورکیا دەکات

بە ئامادەبوونی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکى باڵاى بازرگانى وڵاتی تورکیا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 2025/1/9 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیان لە شاندێکى باڵاى یەکێتی هەناردەکارانی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆل بە سەرۆکایەتی ئەدهەم تانریڤەر سەرۆکی ئەم یەکێتیە و کونسوڵانی بازرگانى کونسوڵگەری وڵاتى تورکیا لە هەولێر کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، تیشك خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و یەکێتی هەناردەکارانی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆل و ته‌ئكید له‌ گرنگى په‌ره‌پێدانى پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى تورکیا کرایەوە، هەروەها كاركردنى پێكه‌وه‌یی بە گرنگ زانرا و گفتوگۆ لە بارەى ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى جوولە و ڕه‌وشی بازرگانی و بەرەوپێشبردنى پیشەسازى و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوولادا کرا.
لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى بوژانه‌وه‌ی چالاكی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی هاوڵاتییان و بازاڕه‌كانی هه‌رێم به‌ كوالێتییه‌كی باش و پوخت کرا، هەروەها گرنگیدانى كابینەی نۆیەمى حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەردوو سێكتەری بازرگانی و پیشەسازیی تەوەرێكی دیكەی دیدارەکە بوو.
دواتر شاندى میوان، بەوردی باسی لەو پڕۆژانه‌ کرد کە لە بەردەستیاندایە، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنان، جەختى لەوەوەکردەوە کە پەیوەندییە بازرگانیەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتى تورکیا لە ئاستێکى باشدایە و ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرەپێدانی بازرگانى و کەرتی گەشتیارى و پیشەسازییە لەگەڵ وڵاتان، بۆ ئەو مەبەستەش ڕایگەیاند، هەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆ هەر پرۆژەیەکى بازرگانى، پێشەسازى، گەشتیارى، کشتوکاڵی، وەک پارێزگاى هەولێریش لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان ئامادەیی هەموو پشتیوان و هاوکارییەکین.

بابەتێکی پەیوەندیدار