سییەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەزمیر لە وڵاتی تورکیا بۆ بەردی سروشتی و تەکنەلۆژیاکانی، لە ماوەی نێوان 9-12/ 4/ 2025 دەکرێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری بازرگانان، خاوەنکار و کۆمپانیاکانی ئەندام لە ژوورەکەمان (لە هەمان سێکتەری پێشانگا) دەکەینەوە، ئەوانەی خوازیارن بەشداربن لەم پێشانگایە، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر - بەشی پەیوەندیەکان بکەن.
تێبینی: شوێنی مانەوە و بلیتی فڕۆکە لە ئەستۆی رێکخەری پێشانگاکە دەبێت.
دواین کات بۆ پێشکەشکردن: 2025/3/13