×

ئاگاداری

بازرگانان، خاوەنکاران و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە ئێستا دەتوانن کۆمپانیا لە وڵاتی ئیمارات دابمەزرێنن بە وەبەرهێنانەکی کەم و لە ماوەی یەك رۆژدا بە تێچووی (لە 6,000 درهەمی ئیماراتی دەستپێدەکات)، ئەم پاکێجانەی خوارەوەش خراوەتە بەردەستی ئارەزوومەندان.
تایبەتمەندیەکانی ئەم پاکێجە:
- تا پێنج بازرگان دەتوانن بەشداربن.
- چالاکیەکانیان وەك یەك یاخود تێکەڵاو بن.
- ئەندامیەتی سەنتەری کاری هاوبەش.
- گەیشتن بە چالاکیەکانی پەیوەندی بازرگانی.
خزمەتگوزاری بنەڕەتی لەوانەش باج، ژمێریاری و رووبەری کاری هاوبەش بە پێ ی پێویست.
بۆ زانیاری و وردەکاری زیاتر، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر - بەشی پەیوەندیەکان بکەن.

بابەتێکی پەیوەندیدار