ژمارەیەك کۆمپانیا و کارگەی سڕبیا لە شاری بەلگراد، لە سێکتەری جیاواز، بۆ بەرهەمهێنان و دروستکردنی (پەینی کیمیاوی، تۆو، ئامێری کشتوکاڵی، بەروبوومی پەلەوەری، کەلوپەلی بیناسازی، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، خواردن، خواردنەوە، کەلوپەلی جوانکاری، پاککەرەوەکان و چەندین بەرهەمی تر)، ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ کارکردن و هەماهەنگی و هەموو ئاسانکاریەك لەگەڵ کۆمپانیا و بازرگانانی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە هەر بازرگانێك یاخود کۆمپانیایەك ئارەزوو دەکات زانیاری زیاتر لەسەر ئەم کۆمپانیا و کارگانە بزانێت یاخود دەیەوێت کاریان لەگەڵ بکات، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر - بەشی پەیوەندیەکان بکات.