پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ جل و بەرگ لە شاری ئەنقەڕە، لە وڵاتی تورکیا، لە ماوەی نێوان 26-28/ 2/ 2025 بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی ئەندام لە ژوورەکەمان (لە هەمان سێکتەری پێشانگا) دەکەینەوە، ئەوانەی خوازیارن بەشداربن لەم پێشانگایە و زانیاری زیاتر بزانن، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر - بەشی پەیوەندیەکان بکەن.
تێبینی: مانەوە لە هۆتێل، خواردن و خواردنەوە، گواستنەوە لە هۆتێل بۆ پێشانگا و بە پێچەوانەوە، لەسەر ئەستۆی رێکخەری پێشانگاکە دەبێت.
دواین کات بۆ پێشکەشکردن: 2025/2/6