×

ئاگاداری

بە ئامانجی فراوانکردن و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیە ئابووریەکان و زیاتر کردنی هەلی وەبەرهێنان لە نێوان وڵاتی ئیتاڵیا و وڵاتانی عەرەبی، کۆڕبەندی ئابووری عەرەبی - ئیتاڵی، لە شاری رۆما لە وڵاتی ئیتاڵیا لە رۆژی 2025/1/28، سازدەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری بازرگانان، خاوەنکار، خاوەن کۆمپانیا، پیشەوەر و وەبەرهێنەرانی ئەندام لە ژوورەکەمان دەکەینەوە، ئەوانەی خوازیارن زانیاری زیاتر بزانن و بەشدار بن لەم کۆڕبەندە، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر - بەشی پەیوەندیەکان بکەن.

بابەتێکی پەیوەندیدار