رێککه‌وتی 4/12/2012، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی یه‌کێتی پیشه‌وه‌رانی شاری (ئالازغ)ی تورکیا کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێر.
پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌کوردستاندا هه‌لی کار بۆ هه‌ر خاوه‌نکار و کۆمپانیایه‌کی تورکیا ره‌خساوه، به‌نمونه‌ش بوونی سه‌دان کۆمپانیای ئه‌و وڵاته‌یه که له‌بواره جیاجیاکاندا له‌شاره‌کانی هه‌رێمدا کار ده‌که‌ن.
روونیشکرده‌وه و وتی:"هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و به‌رده‌وامییه‌ی کۆمپانیا تورکییه‌کان و بیانییه‌کانی دیکه له کوردستاندا بۆ سه‌قامگیری ره‌وشی ئاسایش و ئابووری و سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه، که هانده‌ری یه‌که‌م و سه‌ره‌کییه بۆ کۆمپانیا لۆکا‌ڵی و بیانییه‌کان له‌م وڵاته‌دا."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز سوعاد ئوزتورک سه‌رۆکی یه‌کێتی پێشه‌وه‌رانی (ئالازغ) که سه‌رۆکایه‌تی شاندێكی ده‌کرد له‌به‌رپرسانی رێکخراوه‌که و کۆمه‌ڵێک خاوه‌نکاری شاری (ئالازغ)، له‌وته‌یه‌کیدا سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی ژوور کرد به‌بۆنه‌ی پێشوازیلێکردنیان و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و باره‌گه‌ی ژوور خسته روو که ئه‌ویش به‌شداریکردنیانه له‌دووه‌مین پێشانگه‌ی هه‌مه‌جۆری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ئاگاداربوون له‌ره‌وشی بازاڕ و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار له‌بواره جیاوازه‌کاندا بۆ کۆمپانیاکانیان له‌کوردستاندا. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان نیازی کۆمپانیاکانیان به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی کارگه‌ی جۆراجۆر له‌کوردستاندا خسته روو.
دواتر به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور، وێڕای دووپاتکردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامیدان و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان کوردستان و تورکیا، چه‌ندین رێنوێنی پێویستی له‌بواری کاردا و به‌تایبه‌تی له‌دامه‌زراندنی کارگه و کۆمپانیاندا دایه ئه‌ندامانی شاندی میوان.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.
رێککه‌وتی 29/11/2012، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان به‌رپرسانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیا کشتوکاڵی و خۆراکییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا، به‌ڕێزان ئیبراهیم محه‌مه‌د سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و مه‌هدی که‌ریمی کونسولی یه‌که‌م و جه‌مشید زاده به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر و مه‌جید سدیق و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز ئیبراهیم سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و ئاماده‌یی ژووری نیشاندا به‌مه‌به‌ستی هاریکاریکردنی ئه‌ندامانی شاندی میوان.
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوون و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کارکردن له‌کوردستان و ره‌وشی هه‌رێم له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا ده‌بینییه‌وه، هاوکات له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆکی ژوور و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌تێروته‌سه‌ل وه‌ڵامیان درایه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئێرانییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌بواره جیاجیاکانی کشتوکاڵیدا وه‌ک (به‌رهه‌مهێنانی رۆنی زه‌یتون، هه‌نگوین و هه‌نگه‌وانی، به‌سته‌به‌ندی خۆراک، به‌رهه‌مهێنانی فسته‌ق و چه‌ند بوارێكی دیکه) کار ده‌که‌ن.
رێککه‌وتی 2/12/2012، له‌میانه‌ی پێشوازیلێکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌ژوور، به‌ڕێز بێرنارد کازۆ سه‌رۆکی ئیداره‌ی ناوچه‌ی (دۆردۆنگ)ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند:"حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری سیاسی له‌و کۆمپانیایانه‌ی ده‌که‌ین که بۆ مه‌به‌ستی کارکردن بێنه کوردستان."
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که تیایدا به‌ڕێزان ئالان گیرات کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر و خه‌مان زرار نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌پاریس و سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ژووری بازرگانی و ده‌زگه ئابوورییه‌کانی فه‌ڕه‌نسا کرد به‌تایبه‌تی.
پاشان به‌ڕێز خه‌یات رۆڵی کونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسای له‌هه‌ولێر به‌رز نرخاند و رایگه‌یاندا که هه‌لی کار له‌کوردستاندا بۆ کۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌کان فه‌راهه‌مه و ره‌وشی ئاسایش له‌باره و یاساکان ئاسانکارییان بۆ خه‌ڵكی بیانی کردووه و هه‌ولێریش بۆته پایته‌ختی گه‌شتیاری بۆ ساڵی2014، بۆیه چیتر نابێت ئه‌و کۆمپانیایانه دوابکه‌ون له‌هاتنیان بۆ ئه‌م هه‌رێمه، چونکه گه‌لی کوردستان سۆزی تایبه‌تییان به‌رامبه‌ر گه‌ل و حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا هه‌یه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه باسی له‌و سه‌ردانانه‌ی کرد که پێشتر بۆ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له‌چواچێوه‌ی نێرده و شاندی ئابووری ئه‌نجامیان داوه، هاوکات داوای کرد که له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا شاندێكی بازرگانی ناوچه‌ی دۆردۆنگ بێنه کوردستان، تاکو کوردستان له‌نزیکه‌وه ببینن و قۆناغێکی تازه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌ست پێبکه‌ن.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز بێرنارد کازۆ سه‌رۆکی ئیداره‌ی ناوچه‌ی (دۆردۆنگ)ی فه‌ڕه‌نسا که‌له‌هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی عێراقی – فه‌ڕه‌نسییه له‌ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، وتی:"من وه‌کو دۆستێكی کورد سه‌ردانی هه‌ولێرم کردووه."
رایگه‌یاند و وتی:"ئێمه بڕیارمان داوه که پاڵپشتی سیاسی له‌کۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌کان بکه‌ین تاکو بتوانن بێنه هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند که‌سێکی شاره‌زامان له‌بواره جیاجیاکاندا هێناوه، تاکو پێدوایستییه‌کانی ئێوه بزانین و له‌داهاتوودا سوود و شاره‌زایی فهڕهنسییهکانتان پێ بگه‌یه‌نین."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز باقی محه‌مه‌د هادی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور له وته‌یه‌کیدا به‌گرنگی زانی که بهنکێكی فه‌ڕه‌نسی له‌هه‌ولێر و هێڵی ئاسمانی راسته‌وخۆی نێوان کوردستان و پاریس بکرێته‌وه.
له‌میانه‌ی دانیشتنه‌که‌دا، به‌ڕێز ئالان گیرات رایگه‌یاند که بڕیاریان داوه یانه‌ی خاوه‌نکارانی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر بکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی گفتوگۆکاندا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان و فراوانکردنی پڕۆسه‌ی سوودوه‌رگرتن له‌توانا فه‌ڕه‌نسییه‌کان له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی کوردستاندا کرده‌وه.
له‌درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ئه‌ندامانی شاندی فه‌ڕه‌نسی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان ناساند، که له‌بواری شوێنه‌وارناسی و بازرگانی و ئاووئاوهڕۆکان، کێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری و ره‌شه‌وڵاخ و چه‌ند بوارێكی دیکه‌دا شاره‌زابوون.
به‌ر له‌کۆتایی دیداره‌که‌ش، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پشتگیری‌کردن لهههرپڕۆژهیهکی گرنگی ئابووری فه‌ڕه‌نسا له‌کوردستان خسته روو، دواتریش خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.
رێککه‌وتی2/12/2012، ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌شداری له‌دووه‌مین پێشانگه‌ی هه‌مه‌جۆری هه‌ولێر کرد.
له‌مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌که‌دا، به‌ڕێزان سینان چه‌له‌پی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک ده‌زگه‌ی په‌یوه‌ندار له‌هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌یبوون.
لهپێشانگهکهدا، 150 کۆمپانیا له 15 وڵاتی جیهانه‌وه به‌شدارن و چه‌ندین که‌لوپه‌لی شوشه‌وات و ئامێره‌کانی ناماڵ و پێداویسیتییه‌کانی چێشتخانه و بیناسازی و هتد خراونه‌ته روو، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی چوار رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
رێککه‌وتی 27/11/2012، به‌ڕێز جه‌وهه‌ر خدر عه‌زیز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر کاروانێک له‌هاوکارییه‌کانی ژووری گه‌یانده ده‌ست هێزه‌کانی له‌شکری پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له‌سنووری پارێزگه‌ی که‌رکوکدا.
شانده‌که‌ی ژوور به‌گه‌یشتنی له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ئه‌نوه‌ر عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سیهاد بارزانی فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى یه‌كه‌ى پشتیوانى یه‌كى له‌شكرى كوردستان به‌گه‌رمی پێشوازی کرا، هاوکات به‌ڕێزان ئه‌نوه‌ر عوسمان و سیهاد بارزانی ده‌ستخۆشییان ئاڕاسته‌ی ژووری بازرگانی کرد به‌بۆنه‌ی نواندنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌مه‌به‌ستی پشتگیرکردنیان له‌هێزه‌کانی پێشمه‌رگه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز جه‌وهه‌ر به‌ناوی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانییه‌وه سڵاوی ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه کرد له‌سنووره‌که و وتی:"ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی که ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا هه‌یه بۆ ماندووبوون و قوربانییه‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین که کۆمه‌ک و هاوکاری بگه‌یه‌نینه ئه‌و هێزانه، چونکه ئه‌وان پارێزه‌ری سه‌روماڵی هاووڵاتییانی کوردستانن."
جێی ئاماژه‌یه، هاوکارییه‌کانی ژووری بازرگانی بریتی بوو لهچواربارههڵگری پڕ له(مه‌روماڵاتی زیندوو، مریشکی به‌ستراو و هێلکه).
جێی ئاماژه‌یه، پێشکه‌شکردنی ئه‌و کۆمه‌ک و هاوکارییانه له‌کاتێکدایه که هێزی پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستی به‌رگریکردن له‌سه‌روه‌ری خاکی کوردستان و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری ناوچه‌دابڕاوه‌کان له‌ئاماده‌باشیدایه بۆ رێگرتن له‌هێزه‌کانی ئۆپراسیۆنی دیجله که‌به‌نیازی ده‌ستوه‌ردانه له‌کاروباره‌کانی ئه‌و ناوچانه.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...