رێککه‌وتی 4/12/2012، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی یه‌کێتی پیشه‌وه‌رانی شاری (ئالازغ)ی تورکیا کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێر.
پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌کوردستاندا هه‌لی کار بۆ هه‌ر خاوه‌نکار و کۆمپانیایه‌کی تورکیا ره‌خساوه، به‌نمونه‌ش بوونی سه‌دان کۆمپانیای ئه‌و وڵاته‌یه که له‌بواره جیاجیاکاندا له‌شاره‌کانی هه‌رێمدا کار ده‌که‌ن.
روونیشکرده‌وه و وتی:"هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و به‌رده‌وامییه‌ی کۆمپانیا تورکییه‌کان و بیانییه‌کانی دیکه له کوردستاندا بۆ سه‌قامگیری ره‌وشی ئاسایش و ئابووری و سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه، که هانده‌ری یه‌که‌م و سه‌ره‌کییه بۆ کۆمپانیا لۆکا‌ڵی و بیانییه‌کان له‌م وڵاته‌دا."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز سوعاد ئوزتورک سه‌رۆکی یه‌کێتی پێشه‌وه‌رانی (ئالازغ) که سه‌رۆکایه‌تی شاندێكی ده‌کرد له‌به‌رپرسانی رێکخراوه‌که و کۆمه‌ڵێک خاوه‌نکاری شاری (ئالازغ)، له‌وته‌یه‌کیدا سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی ژوور کرد به‌بۆنه‌ی پێشوازیلێکردنیان و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و باره‌گه‌ی ژوور خسته روو که ئه‌ویش به‌شداریکردنیانه له‌دووه‌مین پێشانگه‌ی هه‌مه‌جۆری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ئاگاداربوون له‌ره‌وشی بازاڕ و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار له‌بواره جیاوازه‌کاندا بۆ کۆمپانیاکانیان له‌کوردستاندا. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان نیازی کۆمپانیاکانیان به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی کارگه‌ی جۆراجۆر له‌کوردستاندا خسته روو.
دواتر به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور، وێڕای دووپاتکردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامیدان و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان کوردستان و تورکیا، چه‌ندین رێنوێنی پێویستی له‌بواری کاردا و به‌تایبه‌تی له‌دامه‌زراندنی کارگه و کۆمپانیاندا دایه ئه‌ندامانی شاندی میوان.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.