تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژووری بازرگانی کۆمه‌ک و هاوکاری ده‌‌گه‌یه‌نێته ‌به‌ره‌کانی له‌شکری پێشمه‌رگه‌ی کوردستان

ژووری بازرگانی کۆمه‌ک و هاوکاری ده‌‌گه‌یه‌نێته ‌به‌ره‌کانی له‌شکری پێشمه‌رگه‌ی کوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 05 کانونی یەکەم 2012 12:15

رێککه‌وتی 27/11/2012، به‌ڕێز جه‌وهه‌ر خدر عه‌زیز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر کاروانێک له‌هاوکارییه‌کانی ژووری گه‌یانده ده‌ست هێزه‌کانی له‌شکری پێشمه‌رگه‌ی کوردستان‌ له‌به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌سنووری پارێزگه‌ی که‌رکوکدا.

 

شانده‌که‌ی ژوور به‌گه‌یشتنی له‌لایه‌ن به‌‌ڕێزان ئه‌نوه‌ر عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و سیهاد بارزانی فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى یه‌كه‌ى پشتیوانى یه‌كى له‌شكرى كوردستان به‌گه‌ر‌می پێشوازی کرا، هاوکات به‌ڕێزان ئه‌نوه‌ر عوسمان و سیهاد بارزانی ده‌ستخۆشییان ئاڕاسته‌ی ژووری بازرگانی کرد به‌بۆنه‌ی نواندنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌مه‌به‌ستی پشتگیرکردنیان له‌هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌.

 

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز جه‌وهه‌ر به‌ناوی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری باز‌رگانییه‌وه سڵاوی ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده‌ و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه کرد‌ له‌سنووره‌که‌ و وتی:"ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا هه‌یه‌ بۆ ماندووبوون و قوربانییه‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه‌ به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین که‌ کۆمه‌ک و هاوکاری بگه‌یه‌نینه ئه‌و هێزانه‌، چونکه‌ ئه‌وان پارێزه‌ری سه‌روماڵی هاووڵاتییانی کوردستانن." ‌ ‌    ‌ 

 

جێی ئاماژه‌یه‌، هاوکارییه‌کانی ژووری بازرگانی بریتی بوو له‌چواربارهه‌ڵگری پڕ له‌(مه‌روماڵاتی زیندوو، مریشکی به‌ستراو و هێلکه‌)‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، پێشکه‌شکردنی ئه‌و کۆمه‌ک و هاوکارییانه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌رگریکردن له‌سه‌رو‌ه‌ری خاکی کوردستان و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری ناوچه‌دابڕاوه‌کان له‌ئاماده‌باشیدایه بۆ رێگرتن له‌هێزه‌کانی ئۆپراسیۆنی دیجله‌ که‌به‌نیازی ده‌ستوه‌ردانه‌ له‌کاروباره‌کانی ئه‌و ناوچانه.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1427 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑