رێککه‌وتی 29/11/2012، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان به‌رپرسانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیا کشتوکاڵی و خۆراکییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو.
له‌کۆبوونه‌و‌ه‌که‌دا، به‌ڕێزان ئیبراهیم محه‌مه‌د سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و مه‌هدی که‌ریمی کونسولی یه‌که‌م و جه‌مشید زاده به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر و مه‌جید سدیق و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز ئیبراهیم سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میو‌انی کرد و ئاماده‌یی ژووری نیشاندا به‌مه‌به‌ستی هاریکاریکردنی ئه‌ندامانی شاندی میوان.
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوون و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کارکردن له‌کوردستان و ره‌وشی هه‌رێم له‌سه‌رجه‌م بواره‌کان‌دا ده‌بینییه‌وه، هاوکات له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆکی ژوور و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌تێروته‌سه‌ل وه‌ڵامیان درایه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئێر‌انییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌بواره جیاجیاکانی کشتوکاڵیدا وه‌ک (به‌رهه‌مهێنانی رۆنی زه‌یتون، هه‌نگوین و هه‌نگه‌وانی، به‌سته‌به‌ندی خۆراک، به‌رهه‌مهێنانی فسته‌ق و چه‌ند بوارێكی دیکه) کار ده‌که‌ن.