رێككەوتی ٧/١٠/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی كرد لە شاندێكی كونسلخانەی كۆماری پۆلندا لە هەولێر كە پێكهاتبوون لە دۆمینیك میسیال كونسلی گشتی و شاندی یاوەری، لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری پۆلندا كرد هەروەها د. دارا سوپاسی كونسلی گشتی پۆلندای كرد كە بەردەوام هەوڵدەدات پەیوەندیەكانی ئابووری نێوان هەردوو لا بەرەوپێش ببات لە بەرامبەر دا كونسلی گشتی پۆلندا سوپاسی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی كرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ كاركردنیان لە كوردستان ، شایەنی باسە لە دیدارەكەدا مەلا مجید سورچی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سەدرەدین كەمال و فیدالدین گەردی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادە بوون