رۆژی ١٦/١٠/٢٠١٨ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و رێکخراوی بەهانەوەچوونی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی عەبدولرەحیم کامل بەڕێوبەی رێکخراو لە عێراق یادداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد.
ئەم یادداشتە چەندین بڕگە لە خۆ دەگرێت بۆ پاڵپشتی کردنی گەنجانی هەرێمی کوردستان و ئاوارە و پەنابەرەکان کە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
لە رێگەیەوە بە هاوکاری هەردوولا و بە پاڵپشتی یەکێتیی ئەوروپا چەندین دەرفەتی هەلی کارییان بۆ دەرخسێنێت و چەندین خول بۆ گەشەپێدانی تواناکانیان ئەمجامدەدەرێت.
شایانی باسە لەم رێوڕەسمە سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور و باقی محەممەد هادی، سەدرەددین کەمال، فیدائەددین محەممەد ئەمین و عەبدولکەریم مستەفا ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون.