خولی ١٤یەمینی پێشەنگای نێودەوڵەتی ئیستەنبۆڵ کرایەوە
رۆژانی ٢٥-٢٧/ ١٠/ ٢٠١٨ پێشانگای نێودەوڵەتی ئیستەنبۆڵ خولی ١٤مینی کرایەوە Ankiros 2018.
پێشانگاکە تایبەت بوو بە ئاسن، ئامێر و بەرهەمی تایبەتمەند Annofer 2018 وە ئامێری کانزایی 2018 Turkcast.
شایانی باسە سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور، کەمال عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و شێروان فەیزی راوێژکار لە ژووری بازرگانی هەولێر بەشداربوون لەم پێشانگایە.